مەلا عبدالصمد لە چەند دێڕێکدا - ماڵپەڕى دکتۆر عبداللطیف أحمد مصطفی
سەرەکی    »    ڕەددى شوبهە و گومانەکان    »    مەلا عبدالصمد لە چەند دێڕێکدا

مەلا عبدالصمد لە چەند دێڕێکدا
 
 

درۆیەكانی تۆش مەلا عبدالصمد ئێستا تبلغ الآفاق چونكە بە ئەنتەرنێت دەگوازرێتەوە، هەر درۆیەك لەسەر مینبەر كە دەیكەیت، ئەوە بۆ سبەینێ لە سایتەكان و لە سایتی تەكفیرییەكان، زێدەڕەو و توندڕەوەكان، كە فەشەلیان هێناوە بە بەڵگە و حوججە و بورهان، ناچار ئێستا دڵیان بە تۆ خۆشە بە درۆیەكانت لەكەداری سەلەفیەكان بكەیت، بە درۆیەكانت چەواشەكاری بكەیت و خەڵك بۆ لای ئەوان ڕابكێشی بەڵام بزانە ئەو عقوبەیە پەنا بە خوای گەورە لەوانەیە چاوەڕێت بێت خوا بمانپارێزێت درۆیەك بكەی كە ئەو درۆیە هەڵبگیرێت و بڵاوبكرێتەوە تبلغ الآفاق چونكە بە ئەنتەرنێت هەموو دنیا دەگرێتەوە، وە لە ئاخیریشدا دەڵێم، پێغەمبەری خوا علیه الصلاة والسلام ئەفەرموێ‌: «إن الرجل ليكذب ويتحرى الكذب حتى يكتب عند الله كذابا». ئینسانی وا هەیە درۆ دەكات لەدوای درۆ دەگەڕێت، سەیركە لە (٥) دەقیقەدا (١٧) درۆ و بوهتان «حتی یكتب عند الله كذابا» یەعنی ئەگەر كەسێك مانگی درۆیەك بكات بەڵام بەردەوام بێت هەموو مانگێك درۆیەك بكات والله ئەوە لای خوا بە درۆزن حسابە، كە مانگی درۆیەك بكات! ئەدی ئەگەر لە (٥) دەقیقەدا (١٧) درۆ بكات، ئەگەر ئەوە كذاب نەبێت لای خوا كێ‌ (كذاب)ـه؟ جا لە خوا بترسە، شەرم بكە، تۆبە بكە بۆ لای خوای پەروەردگار، ئەو مینبەری پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم وازلێبێنە، بە درۆ كردن دەعوە ناكرێت، چەواشەكاری خەڵك مەكە، كە ئێمەش بەشەرین هەڵەمان بوو ئەوە بە بەڵگە ڕوونی بكەوە، نەك بە درۆ كردن و بوهتان كردن و لەكەداركردن، بە بەڵگەوە ڕوونی بكەوە لەسەر سەر و سەر چاو، تۆبی یان هەركەسێك بێت.
حەق لە شەیتانیش وەردەگرین، واتە چۆن ئیبلیس بە ئەبو هورەیرە، بەڵام بە ئیقراری پێغەمبەری خوا علیه الصلاة والسلام كاتێك ئیبلیس بە ئەبو هورەیرەی گوت ئایەتێكت فێردەكەم كە (آیة الکرسي) بوو بیخوێنی شەیتان لێت نزیك نابێتەوە، پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم فەرموی: «صدقك وهو كذوب» تۆش بە هەمان شێوە مەلا عبدالصمد هەرچەندە (كذوب)یت، چونكە (١٧) درۆ لە (٥) دەقیقەدا بەڵام ئەگەر (صدق)ت هەبێت هەر نەصیحەتێكت هەبێت، ڕاستكردنەوەی هەر هەڵەیەكت هەبێت، هەرچەندە شایەنی ئەوەش نیت، چونكە تۆ عیلمت نییە، نەفامیت، حەماسیت، هیچی تر نیت، بەس كەف و كوڵە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا كە هەڵەمان كرد بە بەڵگە بۆمان ڕوون بكەوە لەسەر سەر و سەر چاومان برا، نەك درۆ كردن، بەسە واز لەوە بێنە تەوبە بكە و هیچی تر با خەڵكی بەهۆی تۆوە بازاڕ گەرم نەكەن و خەڵك چەواشە مەكە، داواكارم لە خوای پەروەردگار هیدایەتمان بدات، لە گوناهمان ببورێت و ئاخیرمان خێر بكات و لەسەر ڕێی ڕاست بەردەواممان بكات، (ثبات)مان بداتێ‌ وە جەق بۆ ئێمەش و موسوڵمانانیش ڕوون بكاتەوە وە وامان لێبكات شوێنی بكەوین وە ناهەقیش لەپێش چاومان ناشرین بكات، وامان لێبكات لێی دووركەوینەوە، خوای گەورە (حسن الختام)مان پێ ببەخشێت.
والحمد لله وصلی الله وسلم علی رسول الله وبارك الله فیكم، والسلام علیكم.