ڕوونکردنەوەیەك دەربارەى بڕیارەکەى بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی سلێمانی - ماڵپەڕى دکتۆر عبداللطیف أحمد مصطفی
سەرەکی    »    ڕوونکردنەوەى شەرعى    »    ڕوونکردنەوەیەك دەربارەى بڕیارەکەى بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی سلێمانی

ڕوونکردنەوەیەك دەربارەى بڕیارەکەى بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی سلێمانی

بسم الله الرحمن الرحیم

موسڵمانانی خۆشەویست، پاش ئەوەی کە بە بریارێک لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی سلێمانی لە وتاری مزگەوتی بەهەشت دوورخرامەوە، هەرچەند ئەو بەڕێوەبەرایەتیە پێی وایە کە ئەمە لە قازانجی مییللەتە، بۆیە منیش بێ ئەوەی هیچ ئاژاوەیەک دروست بکەم، ڕازیم بە قەزا و قەدەری خوای گەورە، کە دڵنیاشم خوای گەورە لەوە باشترم بە نسیب دەکات.

بۆیە داوام لە موسڵمانانی خۆشەویست و بەوەفا ئەوەیە کە ئارام بگرن و دوعای خێر بکەن، چونکە ئێمە ئەوە بە بەخششێک دەزانین و دڵنیاشین کە لەدوای ناخۆشی سەدان دەرگای تری خۆشی بەرەو ڕوومان دەکرێتەوە إن شاء الله.

وە ڕازی نیم هیچ کەسێك کە خۆی بە شوێنکەوتەی سەلەف بزانێت زمانی زبر و قسەی ناشرین بنووسێت و دەرببڕێت.

والله المستعان وعليه التكلان.


براتان: د. عبداللطيف أحمد
١٨/ شعبان/ ١٤٣٧هـ