سەرەکی    »     پرسیار و وەڵامەکان    »     هەمەجۆر     »    حوكمى ته‌ماشاكردنى فیلمى ناشه‌رعى چيیه‌، ئه‌گه‌ر بۆ مه‌به‌ستى زانستى بێت؟

حوكمى ته‌ماشاكردنى فیلمى ناشه‌رعى چيیه‌، ئه‌گه‌ر بۆ مه‌به‌ستى زانستى بێت؟ - ماڵپەڕى دکتۆر عبداللطیف أحمد مصطفی
حوكمى ته‌ماشاكردنى فیلمى ناشه‌رعى چيیه‌، ئه‌گه‌ر بۆ مه‌به‌ستى زانستى بێت؟
دەقی پرسیار :

حوكمى ته‌ماشاكردنى فیلمى ناشه‌رعى چيیه‌، ئه‌گه‌ر بۆ مه‌به‌ستى زانستى بێت؟


وەڵام :

كه‌ ده‌وترێت ناشه‌رعى بێگومان خێر و به‌ره‌كه‌ت له‌ ناشه‌رعیدا نيیه‌، ڕه‌حمه‌ت و به‌ره‌كه‌ت و زانست و پێشكه‌وتن له‌وه‌دایه‌ كه‌ مرۆڤ به‌گوێره‌ى شه‌رعى خوا به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌وه‌ش كه‌ باسده‌كرێت فیلمه‌ و ناشه‌رعى تێدایه‌، ئه‌وه‌ پێویسته‌ موسڵمان خۆى لێ به‌دووربگرێت، وه‌ ته‌ماشاى نه‌كات، وه‌ ئه‌گه‌ر ده‌وترێت مه‌به‌ستى زانستى تێدایه‌، ئه‌وه‌ ئه‌و زانسته‌ (إن شاء الله) به‌ شێوه‌یه‌كى تر ده‌ستده‌كه‌وێت كه‌ ناشه‌رعى تێدا نه‌بێت، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: {وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مَخْرَجًا * وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ}.