سەرەکی    »     پرسیار و وەڵامەکان    »     هەمەجۆر     »    حوكمی شەرعی دەربارەی پرسە چییە؟

حوكمی شەرعی دەربارەی پرسە چییە؟ - ماڵپەڕى دکتۆر عبداللطیف أحمد مصطفی
حوكمی شەرعی دەربارەی پرسە چییە؟
دەقی پرسیار :

حوكمی شەرعی دەربارەی پرسە چییە؟


وەڵام :

پرسە سوننەتە (مستحب)ـە، بەڵام كە ئامانجەكەی خۆی بپێكێت، مەبەستت ئەوە بێت كە دڵنەوایی خاوەن مردوو بكەیت، هانی بدەیت كە ئارام بگرێت، چاوەڕێی پاداشت بێت إن شا‌ء الله، دوعا بۆ مردووەكەی بكەیت، ئەوە سوننەتە، بەڵام ئەو شێوەیەی كە ئێستا هەیە، كە لە مزگەوتدا دادەنیشن، بۆ نموونە سێ ڕۆژ یان دوو ڕۆژ، وە كەسێك دێت قورئان دەخوێنێت، وە فاتیحە هەدیە دەكرێت، خواردنی تێدا دروست دەكرێت، وە خاوەن مردوو زۆر هیلاك دەبێت، سێ شەو و ڕۆژ ئیسراحەتیان لێ هەڵدەگیرێت، ئەوە كارێكی بێ شەرعی و پێچەوانەی سوننەتە، (كنا نرى الاجتماع إلى أهل الميت، وصنعة الطعام، من النياحة)، نیاحەش یەكێكە لە تاوانە گەورەكان. هاوەڵان ڕەزای خوایان لێ بێت ئەو شێوەیان بە تاوانی گەورە داناوە، نیاحە واتە هاوار كردن و گریان و لەخۆدان. والله أعلم.