سەرەکی    »     پرسیار و وەڵامەکان    »     عەقیدە و مەنهەج     »    ئەگەر كەسێك سەلەفی نەبێت ئێوە دەڵێن گوێی لێ‌ مەگرن ... حەق لە هەركەسێك بێت وەربگیرێت؟

ئەگەر كەسێك سەلەفی نەبێت ئێوە دەڵێن گوێی لێ‌ مەگرن ... حەق لە هەركەسێك بێت وەربگیرێت؟ - ماڵپەڕى دکتۆر عبداللطیف أحمد مصطفی
ئەگەر كەسێك سەلەفی نەبێت ئێوە دەڵێن گوێی لێ‌ مەگرن ... حەق لە هەركەسێك بێت وەربگیرێت؟
دەقی پرسیار :

ئەگەر كەسێك سەلەفی نەبێت ئێوە دەڵێن گوێی لێ‌ مەگرن باسی چاكەیشی كرد، ئەی ئەوە نەهاتووە كە حەق لە هەركەسێك بێت وەربگیرێت؟


وەڵام :

مەبەست ئەوە نییە كە حەقەكە وەرنەگرین، ئێمە بزانین كەسێك ئەهلی بیدەعە سەد لە سەد وە حەقێكی لایە ئێمە ئەو حەقەمان قەبوڵە، بەڵام ئێمە كە دەڵێین گوێی لێ مەگرن لەبەرئەوەیە كە ئەهلی باطل شتی ناحەق دەڵێن، شتی ناشەرعی دەڵێن، یانی بۆ نموونە لەم ڕۆژانەدا گوێم لە دەنگێك گرت كە دەرسی یەكێك لە مەلاكانی هەولێر بوو، كە لە زۆربەی كەناڵەكان دەردەچێت، باسی چۆنێتی ڕوح كێشان دەكات، كە باسی ئیبراهیم دەكات (إمام الموحدین) علیه الصلاة والسلام، كە پرسیاریان لێ كردووە ڕوح كێشان چۆن بووە، دەفەرمووێت ئەوەندە قورس بووە بە نیسبەت منەوە وەكو شیشێكی ئاگرین وابوو لەناو صوفێكدا ڕایكێشی، ئەوجا پرسیار لە موسى دەكەن و پرسیار لە كێ دەكەن، ئێ ئەوە درۆیە هیچ بنەكایەكی نییە، ئەوە لە (إحیا‌ء علوم الدین) دەركراوە كۆمەڵێك درۆی ڕێكخستووە، یان پێش ئەوە ڕێكخراوە، ئەوە نەقلی دەكات و دەیانگێڕێتەوە، كەواتە دەبێت ئەو كەسانە لە خوا بترسێن، پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- باسیكردووە لەكاتی ڕوح كێشاندا خەڵكی دوو بەشن، ئەوەی كە ئەهلی دین و تاعەت بێت ئەوە چۆن دڵۆپە ئاوێك لەناو دۆلكەیەك دێتە دەرەوە بە شلی و بە ئاسانی ئاوا ڕوحی دەكێشرێت، ئەوە ئیماندار چ جای پێغەمبەران -علیهم الصلاة والسلام-، چ جای (إمام الموحدین)، ئەگەر كابرا خراپەكاریش بێت ئەوە ڕوحی بە ناڕەحەتی دەردێت، كەچی ئەو باسی پێغەمبەران -علیهم الصلاة والسلام- دەكات، دەڵێت ئەوها بە ناڕەحەتی دەرهات، ئێ ئەوە درۆیەكە بەناوی دینەوە دەكرێت، ئەوە خیانەتێكی گەورەیە لە دین دەكرێت و لە موسڵمانان دەكرێت، نمونەی ئەوانەش زۆرن، جا ئەوانە گۆێ نادەنێ كە قسە دەكەن، بۆیە زانایانی ئەهلی سوننە دەڵێن گوێ لە ئەهلی بیدەع مەگرن، چونكە لێیان دەترسێین قسەی هەڵە بكەن بەناوی دینەوە و سەر لە موسڵمانان تێك بدەن، مانای ئەوە نییە ئێمە بڵێین كە حەقیان ووت قبوڵمان نییە، نەخێر، حەقمان قەبوڵە بەڵام كە دەڵێین گوێیان لێ مەگرن، نەكا ئێوە نەزانن كامە حەقە و كامە ناحەقە، لێتان تێكەڵ بێت و ناحەقەكەش بە حەق بزانن، ئەو كات تووشی هەڵە دەبن. والله أعلم.