سەرەکی    »     پرسیار و وەڵامەکان    »     هەمەجۆر     »    ئایا كەسابەت كردنی حەڵاڵ عیبادەتە؟

ئایا كەسابەت كردنی حەڵاڵ عیبادەتە؟ - ماڵپەڕى دکتۆر عبداللطیف أحمد مصطفی
ئایا كەسابەت كردنی حەڵاڵ عیبادەتە؟
دەقی پرسیار :

ئایا كەسابەت كردنی حەڵاڵ عیبادەتە؟


وەڵام :

بێگومان ئەگەر ئينسان نیەتی هەبێت كە بەو كەسابەتە خۆی لە حەرام بپارێزێت و نەفەقەی ماڵ و منداڵی خۆیی و دایك و باوكی دابین بكات و عیبادەتی خۆی بكات ئەوە بێگومان خوای پەروەدگار ئەجری دەنووسێت و بۆی بە عیبادەت دادەنرێت، هەروەكو پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم فەرمووی: تاوەكو ئەو پارووە نانەی كە دەیدەیتە خێزانت خوای پەروەردگار بە عیبادەت بۆت دادەنێت، كەواتە إن شاء الله عیبادەتە (لمن صح نیته) هەركەسەو نیەتی پاك بێت لە مەسەلەكەدا.