سەرەکی    »     پرسیار و وەڵامەکان    »     عەقیدە و مەنهەج     »    بۆچى ئه‌و ئاسانكاریه‌ى كه‌ لاى یه‌كگرتوو هه‌یه‌ لاى سه‌له‌فییه‌كان نییه‌؟

بۆچى ئه‌و ئاسانكاریه‌ى كه‌ لاى یه‌كگرتوو هه‌یه‌ لاى سه‌له‌فییه‌كان نییه‌؟ - ماڵپەڕى دکتۆر عبداللطیف أحمد مصطفی
بۆچى ئه‌و ئاسانكاریه‌ى كه‌ لاى یه‌كگرتوو هه‌یه‌ لاى سه‌له‌فییه‌كان نییه‌؟
دەقی پرسیار :

بۆچى ئه‌و ئاسانكاریه‌ى كه‌ لاى یه‌كگرتوو هه‌یه‌ لاى سه‌له‌فییه‌كان نییه‌؟


وەڵام :

چونكه‌ ئه‌وه‌ى كه‌ به‌ ئاسانكارى دانراوه‌ له‌ ڕاستیدا ئاسانكارى نیه‌ به‌ پێوه‌رى شه‌رع، به‌ڵكو كه‌مته‌رخه‌مى و شلڕه‌وى و حه‌ڵاڵ كردنى حه‌رامه‌، بۆ نموونه‌:
١- هه‌ڵبژاردنى كچ و ئافره‌تى جوان و ناسك و ڕازاندنه‌وه‌یان بۆ خوێندنه‌وه‌ى ده‌نگ و باس و هه‌ندێ به‌رنامه‌ى تر، ئه‌مه‌ ئاسانكارى نیه‌ به‌ڵكو بێ شه‌رعیه‌!
٢- وه‌ په‌خش كردنى فیلمى توركى كه‌ كچى سه‌ر و قاچ ڕووتى تێدایه‌، ئه‌وه‌شیان ئاسانكارى نییه‌ به‌ڵكو حه‌ڵاڵ كردنى حه‌رامه‌.
٣- وه‌ مۆسیقا و گۆرانى، حه‌ڵاڵ كردنى حه‌رامه‌!
وه‌ هه‌روه‌ها چه‌ندان نموونه‌ى تریش كه‌ گوایه‌ ئاسانكارى ده‌نوێنێت، به‌ڵام ئاسانكارییه‌كى حه‌رامە نه‌ك حه‌ڵاڵ.
جا ئه‌م شێوه‌ به‌ناو ئاسانكارییه‌ له‌ سه‌له‌فییه‌تدا نییه‌ هه‌روه‌ك ده‌بینین له‌ زۆربه‌ى ئه‌و كه‌ناڵه‌ ئاسمانیانه‌ى كه‌ له‌سه‌ر سه‌له‌فیه‌ت حیسابن ئه‌وه‌ ئه‌و بێ شه‌رعیانه‌ نابینرێن، وه‌ك كه‌ناڵى (الأثر) و (المعالي) و (المجد) و ... هتد.
كه‌واته‌ ئاسانكردنى ڕاسته‌قینه‌ به‌ حه‌ڵاڵ كردنى حه‌رام نابێت، به‌ڵكو به‌ دوورى له‌ زێده‌ڕه‌وی و توندڕه‌وى و به‌ ده‌ست گرتن به‌ میانڕه‌وێتى سوننه‌ت ده‌بێت، نه‌ك میانڕه‌وێتى حیزبایه‌تى كه‌ به‌ مه‌به‌ستى ڕاكێشانى گه‌نجان و خه‌ڵكانێكى زۆر بۆ حیزب چه‌ندان حه‌رام حه‌ڵاڵ ده‌كرێت بۆئه‌وه‌ى خه‌ڵكى لێیان زویر نه‌بن و به‌ ئاسانكار و میانڕه‌و له‌ قه‌ڵه‌میان بده‌ن.