سەرەکی    »     پرسیار و وەڵامەکان    »     عەقیدە و مەنهەج     »    ئایا دیموكراتیەت دینە، ئایا هەركەسێك ڕازیبێت بە دیموكراتیەت كافرە؟

ئایا دیموكراتیەت دینە، ئایا هەركەسێك ڕازیبێت بە دیموكراتیەت كافرە؟ - ماڵپەڕى دکتۆر عبداللطیف أحمد مصطفی
ئایا دیموكراتیەت دینە، ئایا هەركەسێك ڕازیبێت بە دیموكراتیەت كافرە؟
دەقی پرسیار :

ئایا دیموكراتیەت دینە، ئایا هەركەسێك ڕازیبێت بە دیموكراتیەت كافرە، ئاشكرایە لە دیموكراتیەتدا گەل یاسا دادەنێت؟


وەڵام :

دوو حاڵەت هەیە، كەسێك تێی بگات، كەسێك تێی نەگات، ئەو كەسەی تێی بگات و بزانێت كە دیموكراتیەت واتە گەل خۆی حوكم بكات، واتە حوكمی خوا وازلێبهێنن، بڵێین ئەو خوایەی كە زەوی و ئاسمانی دروستكردووە و ئەو قورئانەی ناردووە، ئەو حوكمەی ئەو بەكەڵك نایەت، گەل دەبێت خۆی حوكم بۆ خۆی دابنێت، گەل چی پێ چاكە دەبێت ئەوە بە دەستوری وڵات دابنرێت، گەل نێربازی پێ‌ باش بوو دەبێت بڵێین دروستە و یاسا ڕێگەی پێ‌ بدات، گەل پێی باشبوو ژنێك دوو مێردی هەبێ دەبێت ڕێگەی پێ‌ بدرێت، گەل بە باشی زانی كە مارەیی بەدەستی ئافرەتیش بێت ڕێی پێبدرێت، هەركەسێك بزانێت دیموكراتییەت واتە حوكمی گەل وە بەو مانایە تێی گەیشتبێت و باوەڕی پێبێت كافر دەبێت. بەڵام كەسێك كە وابزانێت دیموكراتی واتە ئازادی، یاخود دیموكراتی واتە ڕادەربڕین بە ڕاشكاوی، یان زوڵم و زۆر و دیكتاتۆرییەت نەبێت، ئەوا ناتوانین بڵێین كافرە چونكە ئەوە كوفر نییە، ئیسلامیش لەگەڵ ئەوەدا نییە دیكتاتۆرییەت هەبێت وە لەگەڵ ئەوەدا نییە زوڵم و ستەم هەبێت. جا دەبێت پرسیار لەو كەسە بكرێت ئایا تۆ دیموكراتیەت بە باش دەزانیت، دەزانیت دیموكراتیەت واتای چی؟، مانا ڕاستەقینەكەی خۆی دەزانێت یان نا، بۆیە نابێت حوكمێكی (مطلق) بدرێت بەسەر خەڵكدا، دەبێت ئەوە وەربگیرێت كە ئایا وەكو خۆی تێگەیشتووە لە دیموكراتیەت وە باوەڕی پێی هەیە، ئەوەیان كوفرە پەنا بە خوا، یان مەبەستت ئەوەیە دیكتاتۆریەت نەبێت و شتەكان بە هاوكاری خەڵك بێت و ئارەزوی خەڵك (كە خراپ نەبێت) كپ نەكرێتەوە و پێداویستی خەڵك جێبەجێ بكرێت، ئەگەر بەو شێوەیە تێگەیشتبێت ئەوە كوفر نییە.