سەرەکی    »     پرسیار و وەڵامەکان    »     عەقیدە و مەنهەج     »    ئایا ئایین بۆ لەپێش مێژوودا بەو شێوەیە ئاڵۆز نەبووە وەك لەدوای مێژوو ئەو ئاڵۆزییەی بە خۆیەوە بینیوە؟

ئایا ئایین بۆ لەپێش مێژوودا بەو شێوەیە ئاڵۆز نەبووە وەك لەدوای مێژوو ئەو ئاڵۆزییەی بە خۆیەوە بینیوە؟ - ماڵپەڕى دکتۆر عبداللطیف أحمد مصطفی
ئایا ئایین بۆ لەپێش مێژوودا بەو شێوەیە ئاڵۆز نەبووە وەك لەدوای مێژوو ئەو ئاڵۆزییەی بە خۆیەوە بینیوە؟
دەقی پرسیار :

ئایا ئایین بۆ لەپێش مێژوودا بەو شێوەیە ئاڵۆز نەبووە وەك لەدوای مێژوو ئەو ئاڵۆزییەی بە خۆیەوە بینیوە؟ ئایا ئایین لە سروشتی هەموو مرۆڤێكدا هەیە؟ ئەی بۆچی مرۆڤ دژایەتی ئایین دەكات و پێی ڕازی نییە؟


وەڵام :

ئەو كەسانەی كە وا دەڵێن ئایا بەو شێوەیە دڵنیان كە پێش میژوو چۆن بووە؟ بەڕاستی سەیرە ئەو جۆرە قسانە دەكرێت، بەڵام كە دەڵێن ئاڵۆز نەبووە و ئێستا ئاڵۆزە، دین ئێستاش ئاڵۆزی تێدا نییە، دین سیستەم و ڕێكخستنی تێدایە، دین جێبەجێ كردن و بەرژەوەندی ئادەمیزاد و تەنانەت گیانلەبەرانیشی تێدایە، ئەگەر دین نەبێت ژیان دەبێتە (فوضی)، خوێنی مرۆڤەكان دەڕێژرێت بە ناحەق، ماڵی یەكتر دەخۆن بە ناحەق، ئابڕو و ناموسی یەكتر دەبرێ‌ بە ناحەق، بوهتان و درۆ دەكرێت، داوێن پیسی دەكرێت، كەواتە دین ئاڵۆزی تێدا نییە، دین زۆر ڕێك و ڕەوان و ئاسان و ڕێك و پێكە، هەروەكو چۆن خوای پەروەردگار زەوی و ئاسمانی دروستكردووە بە ڕێك و پێكی و ئاڵۆزی تێدا نییە، بەهەمان شێوەش ئەو دینە لەلایەن خوایەكەوە هاتووە كە ئەو زەوی و ئاسمانەی دروستكردووە، ئێمە هیچ ئاڵۆزی تێدا نابینین، مەگەر كەسێك خۆی لە دین تێنەگەیشتبێت ئەوە دەڵێت دین ئاڵۆزی تێدایە.