سەرەکی    »     پرسیار و وەڵامەکان    »     هەمەجۆر     »    ئەگەر كەسێك تاوانێكی ئەنجامدابێت ... ناتوانێت پێیان بڵێت من ... ئەو پارەیەم لە تۆ بردووە، ئایا دەتوانێت ئەگەر پارە بوو بۆی بكات بە خێر؟

ئەگەر كەسێك تاوانێكی ئەنجامدابێت ... ناتوانێت پێیان بڵێت من ... ئەو پارەیەم لە تۆ بردووە، ئایا دەتوانێت ئەگەر پارە بوو بۆی بكات بە خێر؟ - ماڵپەڕى دکتۆر عبداللطیف أحمد مصطفی
ئەگەر كەسێك تاوانێكی ئەنجامدابێت ... ناتوانێت پێیان بڵێت من ... ئەو پارەیەم لە تۆ بردووە، ئایا دەتوانێت ئەگەر پارە بوو بۆی بكات بە خێر؟
دەقی پرسیار :

ئەگەر كەسێك تاوانێكی ئەنجامدابێت وەكو زینا كردن یان بوهتان كردن بە ئافرەتێكی پاك یان دزی كردن، ئێستا دەیەوێت تەوبە بكات وە ناتوانێت پێیان بڵێت من ئەو كارەم كردووە یان ئەو پارەیەم لە تۆ بردووە، ئایا دەتوانێت ئەگەر پارە بوو بۆی بكات بە خێر وە ئەگەر زینا یان بوهتان كردن بوو داوای لێ خۆش بوون بكات و جارێكی تر ئەو كارە نەكات، چونكە لەوە دەترسێت ئەگەر بە خاوەن ماف بڵێت ئەو كارەم كردووە ئەوا لای خەڵكی باسی دەكات و بە خراپە بڵاوی دەكاتەوە؟


وەڵام :

ئەگەر ماڵی خەڵكی لابوو ئەوا پێویستە بیگەڕێنێتەوە وە تەوبەكەی وەرناگیرێت تاوەكو بۆی نەگەڕێنێتەوە، بەڵام با هەوڵبدات بەشێوەێكی ناڕاستەوخۆ لە ڕێگەی كەسێكی ترەوە بۆی بگەڕێنێتەوە ئەگەر لەوە دەترسێت فیتنە دروست بێت كە بە ڕاستەوخۆ بۆی بگەڕێنێتەوە، بەڵام مەسەلەی زینا با لە نێوان خۆی و خوای پەروەردگار تەوبە بكات بەڵكو خوای پەروەردگار لێی خۆشبێت، بەڵام ئەگەر حوكمی شەرعی هەبوایە لەسەر زەویدا لەم بوارەدا ئەوە پێویستە ئەگەر گەنج بێت (١٠٠) جەڵدی لێبدرێت ئەوجا پاك دەبێتەوە، تەوبەكەی ئەوەیە، وە ئەگەر ژنیشی هەبێت ڕەجم بكرێت، ئەوە تەوبەكەیەتی و بەوە پاك دەبێتەوە.