سەرەکی    »     پرسیار و وەڵامەکان    »     زەکات و سەرفیترە     »    ئایا ئەو ئاڵتون و زیوەی كە دەكرێت بەخۆدا زەكاتی لێ دەردەكرێت؟

ئایا ئەو ئاڵتون و زیوەی كە دەكرێت بەخۆدا زەكاتی لێ دەردەكرێت؟ - ماڵپەڕى دکتۆر عبداللطیف أحمد مصطفی
ئایا ئەو ئاڵتون و زیوەی كە دەكرێت بەخۆدا زەكاتی لێ دەردەكرێت؟
دەقی پرسیار :

ئایا ئەو ئاڵتون و زیوەی كە دەكرێت بەخۆدا زەكاتی لێ دەردەكرێت؟


وەڵام :

خیلاف هەیە لە مەسەلەی ئاڵتوندا، كە پێی دەوترێ‌ (حلية المر)، ئەو ئاڵتونەی كە ئافرەتان بۆ خۆیان بەخۆیانیدا دەكەن بۆ جوانی خۆیان، خیلاف هەیە لەو مەسەلەیەدا، كە مەزهەبی یەكەم ئەوەیە كە: أبو حنیفة و ابن حزم دەڵێن: ئەگەر هاتوو بگاتە نصاب، ئەندازەی نصاب، ئەوە واجبە لەسەری زەكاتی لێ بدرێ، بەڵگەشیان چەند فەرموودەیەكە، یەكێك لەوانە عمری كوڕی شعیب لە باوكیەوە لە باپیرەیەوە دەفەرمووێ: هاتنە لای پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم، دوو ئافرەت هاتن، وە كە دوو بازنەیان لەدەستدا بوو، پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم فەرمووی: (ئایا ئێوە پێتان خۆشە كە خوای پەروەردگار بازنەی ئاگریتان لەدەست بكا ڕۆژی قیامەت؟)، ووتیان: نە والله، دەی پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرمووی: «فأديا حق هذا الذي في أيديكما» حەقی ئەو دوو بازنە زێڕە بدەن كە لەدەستتاندایە، حەقەكەشی كە بریتیە لە زەكاتدانی، وە فەرموودەی تریشی بە هەمان شێوە لەسەرە، كەواتە ئەوە ڕەئی ڕاجحە، ئەمما سێ ئیمامەكانی تر كە ئیمام مالك و شافعی و ئیمام أحمد، هەرسێكیان ئەوان دەفەرموون: خشڵی ئافرەتان زەكاتی لەسەر نیە و پێویست ناكات بیدات، كە خشڵێك بوو بۆ ئافرەتان بوو بەخۆیەوە دەكا، ئەوە زەكاتی تێدا نیە، وە ئەوانیش هیچ فەرموودەیەكی مەرفوعیان بەدەستەوە نیە لە پێغەمبەرەوە صلی الله علیە وسلم، كە بڵێت پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم لەسەری دانەناوە، وە هەروەها ئەوەش زیاتر كە مەزهەبی یەكەم بەقوەت دەكات كە واجبە لەسەری ئەوەیە كە جیاكردنەوەی تێدا نیە كە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم كاتێ كە بۆی ڕوونكردینەوە كە خوای گەورە زەكاتی لە زێڕدا واجب كردووە، نەیفەرمووە ئیللا ئەو زێڕە نەبێ كە ئافرەت بەخۆیدا دەیكات، واتە ئەصڵ ئەوەیە هەركەسێ كە زێڕی هەبێ ئافرەت بێ یان پیاو، بەخۆیەوە بكا، بەخۆیەوە نەكا، تەبعەن ئافرەت بەخۆیەوە دەكات، جا گەر بەخۆشیەوە نەكات ئەوە هەر زەكاتی لەسەرە و پێویستە بیدات والله أعلم.