سەرەکی    »     پرسیار و وەڵامەکان    »     هەمەجۆر     »    ئایا ماچكردنی قورئانی پیرۆز بیدعەیە؟

ئایا ماچكردنی قورئانی پیرۆز بیدعەیە؟ - ماڵپەڕى دکتۆر عبداللطیف أحمد مصطفی
ئایا ماچكردنی قورئانی پیرۆز بیدعەیە؟
دەقی پرسیار :

ئایا ماچكردنی قورئانی پیرۆز بیدعەیە؟ ئایا بەڵگە هەیە كە پێغەمبەری خوا -صلی الله علیه وسلم- قورئانی ماچكردبێت؟


وەڵام :

هیچ بەڵگەیەكی لەسەر نییە كە قورئان ماچكرابێت وە قورئان بۆ ئەوە هاتووە تێی بگەین و ئیشی پێ‌ بكەین، بۆ ئەوە نەهاتووە كە ماچی بكەین و لەناو پەڕۆیەكی سەوزی دابنێین لەژێر سەری ئافرەتی زەیستان یان لە دادگا سوێندی پێ‌ بخورێت، قورئان بۆ ئەوەیە كە هەروەك خوای پەروەردگار دەفەرموێت: {لِيَدَّبَّرُوا آَيَاتِهِ وَلِيَتَذَكَّرَ أُولُو الْأَلْبَابِ} بۆئەوەی تێی بگەین و ئیشی پێ بكەین.