سەرەکی    »     پرسیار و وەڵامەکان    »     عەقیدە و مەنهەج     »    حوكمی ئەو كەسانەی كە عەقڵیان پێش دەق دەخەن چییە؟

حوكمی ئەو كەسانەی كە عەقڵیان پێش دەق دەخەن چییە؟ - ماڵپەڕى دکتۆر عبداللطیف أحمد مصطفی
حوكمی ئەو كەسانەی كە عەقڵیان پێش دەق دەخەن چییە؟
دەقی پرسیار :

حوكمی ئەو كەسانەی كە عەقڵیان پێش دەق دەخەن چییە؟


وەڵام :

ئەوانە (موعتەزیلە)ن، بەشێكن لە گروپی (موعتەزیلە)ی گومڕا وە دەبێت تەوبە بكەن لەو كارە، چونكە خوای گەورە دەفەرموێت: {أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَأُولِي الْأَمْرِ مِنْكُمْ} گوێڕایەڵی خوا و پێغەمبەری خوا -صلی الله علیه وسلم- بكەن، نەیفەرمووە دوای هەوا و ئارەزووەكانتان بكەون و گوێڕایەڵی هەوا و ئارەزووتان بكەن، كەواتە كارێكی خراپە وە نابێت مرۆڤ عەقڵی پێش قورئان و فەرموودە بخات، عەقڵ بۆ ئەوەیە لە قورئان و فەرموودە بگەین، بۆ ئەوە نییە كە بەڵگەی قورئان و فەرمودەی پێ‌ ڕەد بدەینەوە، ئەوە گومڕاییە، كەواتە عەقڵ مەجالی خۆی هەیە وە مەجالەكەشی ئەوەیە كە پێی لە قورئان و فەرمودە وردبینەوە و تێی بگەین.