سەرەکی    »     پرسیار و وەڵامەکان    »     هەمەجۆر     »    زۆرێك لە موسڵمانان لە ئێستادا تووشی دڵتەنگی و ناڕەحەتی دەبن ...، ئامۆژگاری بەڕێزتان؟

زۆرێك لە موسڵمانان لە ئێستادا تووشی دڵتەنگی و ناڕەحەتی دەبن ...، ئامۆژگاری بەڕێزتان؟ - ماڵپەڕى دکتۆر عبداللطیف أحمد مصطفی
زۆرێك لە موسڵمانان لە ئێستادا تووشی دڵتەنگی و ناڕەحەتی دەبن ...، ئامۆژگاری بەڕێزتان؟
دەقی پرسیار :

زۆرێك لە موسڵمانان لە ئێستادا تووشی دڵتەنگی و ناڕەحەتی دەبن و تەنانەت هەندێك جار دەگاتە ئەو ڕادەیەی كە بیر لە خۆكوشتن بكەنەوە، ئامۆژگاری بەڕێزتان؟


وەڵام :

الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن والاه، أما بعد:
خوای پەروەردگار بێ گومان كتێبێكی نادردووەتە خوارەوە و تێیدا فەرموویەتی: {فَإِمَّا يَأْتِيَنَّكُمْ مِنِّي هُدًى} لەمنەوە هیدایەت و ڕێنوویتان بۆ دێت {فَمَنْ تَبِعَ هُدَايَ} هەركەسێك شوێن ڕێنماییەكەی من بكەوێت {فَلَا يَضِلُّ وَلَا يَشْقَى} ئەوە نە گومڕا دەبێت و نە سەری لێ دەشێوێت و نە تووشی شەقاوەت و دڵتەنگی دەبێت، وە ئەوەش بزانن هەموو كەسێك بایی خۆی خەفەتی هەیە، هەروەكو لە پرسیارەكەدا هاتووە خەریكە بگاتە ئەو ڕادەیەی كە خۆی بكوژێت یان خۆی ئینتیحار بكات، لەگەڵ ئەوەشدا لە دنیادا خاوەنی پارە و پلەیەكی باشە و جێگا و ڕێگایەكی باشی هەیە بەڵام مورتاح و دڵخۆش نییە، چارەسەری ئەو ناموڕتاحیەش بەوە دەبێت كە بگەڕێتەوە بۆ لای خوا و دەست بە دینەكەی خواوە بگرێت، ئەو هیدایەتەی كە خوا ناردوویەتی و خۆی دەفەرمووێت: {فَلَا يَضِلُّ وَلَا يَشْقَى} نە گومڕا دەبێت و نە سەری لێ دەشێوێت و نە تووشی شەقاوەت و دڵتەنگی و دڵەڕاوكی دەبێت. {وَمَنْ أَعْرَضَ عَنْ ذِكْرِي} ئەوەی كە پشت هەڵكا لە خوا و لە دینەكەی خوا، لە یادی خوا بێ ئاگا بێت {فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنْكًا} خوای گەورە دەفەرمووێت: ئەوە لە ژیانێكی ناخۆش و دڵتەنگ و پڕ لە حەرەجدا دەژێت و دەروونێكی نەخۆش و ناڕەحەتی دەبێت، تووشی كۆمەڵێك ناڕەحەتی دەبێت بەهۆی ئەوەوە كە كە پشتی هەڵكردووە لە دینكەی خوا، لە پەیامەكەی خوا، وە لە شوێنێكی تردا خوای گەورە دەفەرمووێت: {أَلاَ بِذِكْرِ اللهِ تَطْمَئِنُّ القُلُوبُ} ئایا بە یادی قورئانەكەی خوا دڵخۆش و ئاسودە نابن، بەهۆی تەقوای خوا و یادی خوا شوێنی باشی دەبێت، هەروەكو دەفەرمووێت: {وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مَخْرَجًا} بە شێوەیەك دەرووی خێری لێ دەكاتەوە كە خۆی هەستی پێ نەكات، یان لە شوێنێكی تردا خوای گەورە دەفەرمووێت: {وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مِنْ أَمْرِهِ يُسْرًا} هەركەسێك تەقوای خوا بكات خوای گەورە كاری بۆ ئاسان دەكات.
زۆرجار خەڵك تووشی ناخۆشی و ناڕەحەتی و كێشەی دەروونی دەبێت، كە كێشەكان قورسن و بۆیان چارەسەر نابێت، بەڵام كلیلی ئاسان بوونی كارەكان، كلیلی ڕزگاربوونمان لە هەموو ناخۆشی و تەنگ و چەڵەمەیەك، بریتییە لە تەقوای خوای گەورە: {يَجْعَلْ لَهُ مِنْ أَمْرِهِ يُسْرًا} خوای گەورە كاری بۆ ئاسان دەكات كە لە خوا بترسێت و تەقوای خوا بكات.
بۆیە ئامۆژگاری بۆخۆم و بۆ براكانم و بۆ خوشكانم ئەوەیە كە:
هەر بەڵا و موصیبەتێكمان بەسەردا دێت بەهۆی دوریمانە لە خوای گەورە و غەفڵەتی و بێ ئاگایمانە لە دینەكەی خوا، لە یادی خوای گەورە، كلیلی ڕزگاربوونمان لەو هەموو كێشە دەرونیانە و نەخۆشیە دەروونیانە (گەڕانەوەیە بۆ لای خوا و دەستگرتنە بە پەیامەكەی خوا) بۆیە بە یادی خوا و زیكری خوا، خوای گەورە دەروونمان ئاسوودە دەكات و كارمان بۆ ئاسان دەكات و دەرگای خێرمان بۆ دەكاتەوە. والله أعلم.