سەرەکی    »     پرسیار و وەڵامەکان    »     هەمەجۆر     »    من گەنجێكم خاوەن بیروباوەڕێكی ڕاستم بەڵام كەسێكم خۆش دەوێت ...، یارمەتیم بدەن بۆئەوەی لەم نەهامەتییە ڕزگارم بێت؟

من گەنجێكم خاوەن بیروباوەڕێكی ڕاستم بەڵام كەسێكم خۆش دەوێت ...، یارمەتیم بدەن بۆئەوەی لەم نەهامەتییە ڕزگارم بێت؟ - ماڵپەڕى دکتۆر عبداللطیف أحمد مصطفی
من گەنجێكم خاوەن بیروباوەڕێكی ڕاستم بەڵام كەسێكم خۆش دەوێت ...، یارمەتیم بدەن بۆئەوەی لەم نەهامەتییە ڕزگارم بێت؟
دەقی پرسیار :

من گەنجێكم خاوەن بیروباوەڕێكی ڕاستم بەڵام كەسێكم خۆش دەوێت هەرچەند دەكەم ناتوانم لە دڵ دەری بێنم، وە لە ترسی خوا سەیری ناكەم وە چەند جار چوومەتە داوای ماڵەوەیان ڕازی نابێت، هەموو كات لە یادمە، زۆر یادی خواش دەكەم، تكام وایە یارمەتیم بدەن بۆئەوەی لەم نەهامەتییە ڕزگارم بێت؟


وەڵام :

پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم فەرمویەتی: «لم ير للمتحابين مثل النكاح» دوو كەس كە یەكتریان خۆش بوێت هیچ شتێكم نەدیوە سودبەخش بێت بۆیان وەكو ئەوەی كە ببنە ژن و مێردی یەكتری، واتە چارەسەر تەنها ئەوەیە، بەڵام پێویستە بچیتە پێشەوە و هەوڵی خۆت بدەیت بەڵكو خوای گەورە بۆت ئاسان بكات وە ئەگەر بێئومێد بوویت لەوەی كە پێت دەدەن ئەوا واجبە لەسەرت كە داوا لە خوای پەروەردگار بكەیت لە دڵت دەریبێنێت وە دوای ئەوەش نەچیتەوە بە لایدا و نەچیتە سەر ڕێگای وە تەماشای مەكە، هەروەها داڵغەشی پێوە لێمەدە و داوا لە خوای گەورە بكە بۆت بگۆڕێت و كەسێكی لەو باشترت بە نسیب بكات، بەڵام كە تۆ خۆت پێوە سەرقاڵ بكەیت و بەردەوام لە دڵتدا بێت و بشزانی كە نایهێنی ئەوە توشی گوناهـ دەبیت وە خۆشویستنی خوا و دینی خوا لە دڵتدا كەم دەبێتەوە بە ئەندازەی خۆشویستنی بۆ ئەو ئافرەتە، توشی زیان دەبیت و توشی بەڵا و موصیبەت دەبیت.