سەرەکی    »     پرسیار و وەڵامەکان    »     عەقیدە و مەنهەج     »    ئایا تەوەسول كردن بە پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دروستە یان نا؟

ئایا تەوەسول كردن بە پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دروستە یان نا؟ - ماڵپەڕى دکتۆر عبداللطیف أحمد مصطفی
ئایا تەوەسول كردن بە پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دروستە یان نا؟
دەقی پرسیار :

ئایا تەوەسول كردن بە پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دروستە یان نا؟ هەندێ كەس دەڵێن دروستە بە بەڵگەی ئەم نزایە (اللهم إني آمنت بك وبرسلك)؟


وەڵام :

ئەوە تەوەسول كردنە بە ئیمانەكەی خۆت، واتە خوایە بەهۆی ئەو ئیمانەی كە بە تۆ و پێغەمبەرەكەشت صلی الله علیه وسلم هەمە، خوایە بەهۆی ئەوەوە دوعام قبوڵ بكە، كەواتە مەسەلەكە لێرەدا تەوەسولە بە ئیمانەكەی خۆت نەك تەوەسول بێت بە پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم، كەواتە ئەوە بەڵگە نییە لەسەر ئەو قسەیە. لە بنچینەشدا هیچ بەڵگەیەكی صەحیح نییە لەسەر ئەوەی كە تەوەسول بە (كەس) بكرێت بەڵكو تەوەسول بە دوعای پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم و پیاوچاكان دەكرێت، هەروەكو چۆن كاتێك پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم زیندوو بوو صەحابە دەچونە لای دوعایان بۆ بكات وەكو ئەو ئافرەتەی كە (صرع)ی هەبوو هاتە لای دوعای بۆ كرد، هەروەها ئیمامی عومەر ڕەزای خوای لێبێت دوای مردنی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم داوای لە عەباسی مامی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم كرد كە دوعایان بۆ بكات، كەواتە تەوەسول بە دوعای زیندوو هەیە. كەواتە تەوەسول بە ئیمانەكەت وەكو {رَبَّنَا آَمَنَّا فَاغْفِرْ لَنَا وَارْحَمْنَا}، وە تەوەسول كردن بە كردەوەی چاك، وەكو ئەو سێ كەسەی كە چونە ئەشكەوتەكە و دەرگای ئەشكەوتەكەیان لەسەر داخرا بەهۆی بەردێك، یان بە دوعای پیاوچاكان كە دوعای خێرت بۆ بكەن، ئەوانە دروستە، بەڵام تەوەسول بە زاتی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دروست نییە.