سەرەکی    »     پرسیار و وەڵامەکان    »     هەمەجۆر     »    ئایا ئەو كاتانەی كە ناتوانی دەست بەرزبكەیتەوە لە دوعادا چ كاتێكە؟

ئایا ئەو كاتانەی كە ناتوانی دەست بەرزبكەیتەوە لە دوعادا چ كاتێكە؟ - ماڵپەڕى دکتۆر عبداللطیف أحمد مصطفی
ئایا ئەو كاتانەی كە ناتوانی دەست بەرزبكەیتەوە لە دوعادا چ كاتێكە؟
دەقی پرسیار :

ئایا ئەو كاتانەی كە ناتوانی دەست بەرزبكەیتەوە لە دوعادا چ كاتێكە؟


وەڵام :

سەبارەت بە دەست بەرزكردنەوە لە دوعادا سێ حاڵەت هەیە:
١- حاڵەتێك هەیە كە تێیدا بێگومان پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم دەستی بەرزكردۆتەوە، هەروەكو لە نوێژە بارانەدا پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم دەستی بەرزكردۆتەوە، وە هەروەها لەسەر صەفا و مەروا. پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم كە دوعای دەكرد لە حەج و عومرەدا دەستی بەرزدەكردەوە، وە هەروەها لە (أیام التشریق)دا، پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم جەمرەی یەكەم و دووەم و سێیەمی دەكرد، بە هەمان شێوە پێغەمبەر صلی الله علیەوسلم دەستی بەرزدەكردەوە، لە موزدەلیفە دوعای كرد دوای نوێژی بەیانی، دەستی بەرزكردەوە، كەواتە ئەوانە هەمووی فەرموودەی لەسەرە كە لەو شوێنانە پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم دەستی بەرزكردۆتەوە.
٢- جۆری دووەمیان، ئەو شوێنانەی كە دڵنیاین و فەرموودەی لەسەرە كە پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم لە دوعاكەیدا دەستی بەرزنەكردۆتەوە، وەكو بۆ نموونە، كاتێ كە ئەو دوعایانەی لەناو نوێژەكەیدا دەیكات، ئەوجا دوعای دەستپێكردنی نوێژ بێ (استفتاح)، یان دوعای سوجدە، كە لە سوجدەدا دوعا دەكا، یا ئەو دوعایەی كە لە بەینی سوجدەكان دەیكا، یان پێش سەلام دانەوە لە تەحیاتی ئاخیردا كۆمەڵێك دوعا كە سوننەتە دەیكا، هیچی وارد نەبووە كە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم دەستی بەرزكاتەوە، یان دوای سەلام دانەوەی نوێژ دوای نوێژە فەرزەكان لە پێغەمبەری خواوە صلی الله علیە وسلم هیچ فەرموودەیەك نەهاتووە كە بڵێ والله دوعای كردووە و دەستی بەرزكردۆتەوە، یا لە وتاری جومعەدا نەهاتووە پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم دەستی بەرزكاتەوە بۆ دوعا كردن، ئەو شوێنانە تێیدا دەستی بەرزنەكردۆتەوە، ئێمەش دەست بەرزناكەینەوە .
٣- حاڵەتی سێیەم ئەوەیە كە هەركەسێ دوعا بكا لە غەیری ئەو دوو شوێنانەی باسمان كرد، وە هیچ بەڵگەشی لەسەر نەبێ بڵێین بەرزی كردۆتەوە یان بەرزی نەكردۆتەوە، دەڵێین ئەصڵ ئەوەیە كە بەرزیكاتەوە چونكە یەكێك لە ئادابەكانی دوعا كردن، دەست بەرزكردنەوەیە، هەروەكو چۆن پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم دەفەرمووێ: «إن الله حيي كريم يستحي من عبده إذا رفع يديه أن يردهما صفراً» خوای پەروەردگار شەرم دەكا، زۆر بەشەرمە پەروەردگارمان، زۆر بەكەرەم و فەزڵ و سەخاوەتی هەیە، شەرم لەوە دەكا عەبدی خۆی دەستی بۆ لا بەرزكاتەوە و داوای لێبكا و لێی بپاڕێتەوە، ئەویش هەردوو دەستەكانی بە سفری، بە بەتاڵی، بۆ بگەڕێنێتەوە، واتە وەڵامی نەداتەوە، تەماشا دەكەین ئەصڵ لە دوعادا ئەوەیە دەست بەرزبكرێتەوە، ئیللا ئەو شوێنانە نەبێ كە لە جۆری دووەم باسمان كرد كە دەستی تێدا بەرزناكرێتەوە، والله أعلم.