سەرەکی    »     پرسیار و وەڵامەکان    »     عەقیدە و مەنهەج     »    كە (سەعدی كوڕی معاذ) شەهید كرا عەرشەكەی خوای پەروەردگار لەرزی، ئایا ئەمە كەم و كورتی نییە بۆ خوای پەروەردگار؟

كە (سەعدی كوڕی معاذ) شەهید كرا عەرشەكەی خوای پەروەردگار لەرزی، ئایا ئەمە كەم و كورتی نییە بۆ خوای پەروەردگار؟ - ماڵپەڕى دکتۆر عبداللطیف أحمد مصطفی
كە (سەعدی كوڕی معاذ) شەهید كرا عەرشەكەی خوای پەروەردگار لەرزی، ئایا ئەمە كەم و كورتی نییە بۆ خوای پەروەردگار؟
دەقی پرسیار :

خوای گەورە سیفەتی تەواوەتی هەیە، بەڵام كە (سەعدی كوڕی معاذ) شەهید كرا عەرشەكەی خوای پەروەردگار لەرزی، ئایا ئەمە كەم و كورتی نییە بۆ خوای پەروەردگار؟


وەڵام :

نەخێر ئەوە هیچ كەم و كورتی تیانییە، چونكە لەرزین مانای ئەوە نییە كە كەم و كورتی هەبێت، مانای ئەوەیە كە خوای پەروەردگار ئەوەندە (سەعد)ی خۆش دەوێت و ئەوەندە بەلایەوە گەورەیە، نەك ئەوە بێت كە لەبەر ترس یان هەر شتێكی تر لەرزیبێت، لە كەم و كورتی نەلەرزیوە، بەڵكو لە خۆشەویستی بۆ (سەعد) لەرزیوە.