سەرەکی    »     پرسیار و وەڵامەکان    »     هەمەجۆر     »    ئایا نویژی جەماعەتی دووەم له مزگەوتدا دوای تەواوبوونی جەماعەتی یەكەم دروسته؟

ئایا نویژی جەماعەتی دووەم له مزگەوتدا دوای تەواوبوونی جەماعەتی یەكەم دروسته؟ - ماڵپەڕى دکتۆر عبداللطیف أحمد مصطفی
ئایا نویژی جەماعەتی دووەم له مزگەوتدا دوای تەواوبوونی جەماعەتی یەكەم دروسته؟
دەقی پرسیار :

ئایا نویژی جەماعەتی دووەم له مزگەوتدا دوای تەواوبوونی جەماعەتی یەكەم دروسته؟


وەڵام :

لێرەدا دەبێت جیاوازی بكرێت لەنێوان مزگەوتەكاندا، مزگەوتی ناو بازاڕ یان مزگەوتی سەر ڕێگا یان مزگەوتێك كە ئیمامی راتبی نییە، ئیمامێكی وای نییە كە بەردەوام بێت، هەر پێنج كەسە یان چەند كەسێك یەكێك دەبێت بە ئیمامیان و نوێژی خۆیان دەكەن، لەو جۆرە مزگەوتانەدا كە دووبارە بكرێتەوە هیچ كێشە نییە، جەماعەتی دووەم هەبێت وە سێیەمیش هەبێت هیچ كێشە نییە. بەڵام مزگەوتێك كە مزگەوتی گەڕەكێكە و كە ئیمامی تایبەتی خۆی هەیە و ئەو خەڵكانەی كە دێن جەماعەت دەكەن دیارن وە لەو مزگەوتە جەماعەتی دووەم بكرێت ئایا دروستە یان نا! بۆ كەسانێك كە جەماعەتی یەكەمیان نەكردبێت لێرە خیلاف هەیە لەنێوان زانایاندا، ئەوانەی كە بە دروستی نازانن وەك شێخ ئەلبانی وە ئەوانەی كە بە دروستی دەزانن شێخ عثیمین و شێخ ابن باز و شێخ مقبل ڕەحمەتی خوای گەورەیان لێ بێت، بەڵگەی شێخ ئەلبانی ئەو حەدیثەیە كە پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم لە درەوەی شاری مەدینە كە گەڕایەوە بەرەو مزگەوت تەماشای كرد كە خەڵكی نوێژیان كردبوو ئەویش نەهات لە مزگەت نوێژی جەماعەتی دووەم بكات گەڕایەوە ماڵەوە و خێزانەكانی خۆی كۆكردەوە (جمع أهله فصلی بهم) نوێژی جەماعەتی پێكردن، جا دەفەرموون ئەگەر جەماعەتی دووەم دروست بایە ئەوا پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم خۆی دەیزانی فەزڵی مزگەوت چەند گەورەیە بۆچی نەیدەكرد لە مزگەوت، بۆ چووەوە ماڵەوە، دووەمیان ئەثەری ئەنەس، دەفەرمووێت هاوەڵانی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم فریای جەماعەت نەكەوتبان ئەوا لە مزگەوت (كانوا یصلون فرادا) نوێژی تاكیان دەكرد، لە بەرامبەردا زانایانی تر كە دەفەرموون دروستە بەڵگەیان فەرموودەیەكی صەحیحە ئەوەیان كە صەریح و صەحیحە بە ئاشكرا بەڵگەیە لەسەر ئەو بابەتە پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم كاتێك كە نوێژی جەماعەتی تەواوكرد نەفەرێك هات خەریك بوو بە تەنها نویژ بكات پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم فەرمووی: «ألا هل من يتجر هذا» كەس هەیە بازرگانییەك بكات لەگەڵ ئەم كەسە خێرێكی پێ بكات واتە كەسابەتێك بكات بێت جەماعەتی لەگەڵدا بكات ئەوجا یەكێك هەستاو جەماعەتی لەگەڵ كرد پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم خۆی ڕازی نەبوو بە تەنها نوێژ بكات كابرا، خۆی فەرمووی با یەكێك هەستێت نوێژی لەگەڵ بكات، جەماعەتی لەگەڵدا بكات، دەی فەرموودەكە كە ئیمای الترمذي ریوایەتی كردووە فەرموودەیەكی ڕاستە ئەم فەرموودەیە زانایان دەفەرموون بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە دروستە نوێژی جەماعەتی دووەم بكرێت، وە شێخ ئەلبانی وەڵامی بۆ ئەمە هەیە، دەفەرموێت ئەگەر بێتو كەسێك بێت لەوانەی كە جەماتی یەكەمیان كردبێت ئەوان بۆیان هەیە جەماعەتی دووەم بكەن، زانایان دەفەرموون عیبرەت بەوە نییە كە ئەو كەسە جەماعەتی یەكەمی كردووە یان نەیكردووە، وە ئەو كەسەی تەنها هاتبوو یەكەمی نەكردبوو مادام بۆ ئەو درست بوو جەماعەت بكات كەواتە ئەگەر دوانیش بن بۆیان دروستە سیانیش بن هەر دروستە وە ئەو مەترسیانەی كە لە جەماعەتی دووەمدا هەیە لەو سورەتەیشدا هەیە كە پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم فەرمووی دروستە بكرێت وە لە ئەو سورەتانەش هەیە كە شێخ ئەلبانی دەفەرمووێت با نەكرێت، ئەو مەترسیانەش چین، دەفەرموون دەبێتە هۆی دروستبوونی تەفرەقە یان ئەوەی پێوە دیارە كە لەدوای ئیمامی یەكەمەوە نویژ نەكرێت، ئێمەیش دەڵێین كاتێك زانایان فەرموویانە جەماعەتی دووەم دروستە كە ئەو كەسانەی دێن فریای یەكەم نەكەوتبن نەك بە عەمدی خۆی تاخیر بكات، بڵێت من لەدوای فڵانە ئیماوە نوێژ ناكەم دوایی دەچم جەماعەتێكی دروست دەكەم ئەوە بە تێكڕا دروست نییە، كەواتە خیلاف هەیە لەنێوان زانایان بەڵام ڕای راجح والله أعلم ئەوەیە كە إن شا‌ء الله دروستە بەمەرجێك بە نیەتێكی خراپەوە نەبێت كابرا نەیكاتە تكاسل و عادات، بۆ خۆی دانیشێت لە ماڵەوە كاكە با بچین بۆ جەماعەت، نا نا گوێی مەدەرێ، دوایی خۆمان دەچین جەماعەتی دووەم دەكەین، ئەوە نابێت، بەڵام قەدەرەن ئەمڕۆ ڕۆژێك لە ڕۆژان كەسێك تاخیر بوو ئەوانەی كە تاخیر بوونە دەتوانن جەماعەتی دووەم بكەن، ڕێگر نییە، بە دوو بەڵگە، بەڵگەی یەكەمیان كە بریتییە لەو فەرموودانەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم داوای لە موسڵمانان كردووە كە نوێژەكانیان بە كۆمەڵ بكەن، «صلاة الجماعة تفضل على صلاة الفرد بسبع وعشرين درجة»، ئەوە بەڵگەیەكی عامە، وە بەڵگەی خاص (تایبەت) ئەو فەرموودەیەی الترمذي كە باسمان كرد پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دوای جەماعەتی یەكەم فەرمووی كێ هەیە جەماعەتی لەگەڵدا بكات، وەڵامیش بۆ ئەو واقیعەی كە پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم هاتەوە كە نوێژیان تەواوكردبوو چووە ماڵەوە نوێژەكەی كرد لەگەڵ، خێزانی دەڵێین بەڵگەیەكی ئاشكرای تێدا نییە چونكە پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم خۆی ڕۆشتەوە بۆ ماڵەوە بە تەنها چووەوە جا ئایا بە تەنها نوێژەكەی بكات خێرترە چونكە كەسی لەگەڵ نەبوو یان لە ماڵەوە بە جەماعەت بیكات، بێگومان جەماعەتەكە خێرترە، پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم لەبەرئەوە وازی لە مزگەوت نەهێنا كە جەماعەتی دووەم دروست نییە، بەڵكو لەبەر ئەوەی بوو كە لەنێوان دوو شت دایە، یان لە مزگەوت بیكات، یان لە ماڵەوە بە جەماعەت بیكات، بێگومان جەماعەتەكە خێرترە كەواتە خیلاف هەیە لە مەسەلەكە بەڵام ئەو ڕایەی كە دەڵێن دروستە إن شا‌ء الله بە نیەتی خراپ نەبێت ئەوا نزیكترە لە صەوابەوە. والله أعلم.