سەرەکی    »     پرسیار و وەڵامەکان    »     هەمەجۆر     »    حوكمی گوێگرتن لە گۆرانی و مۆسیقا چییە، زۆر كەس دەڵێن مەسەلەیەكی خیلافییە؟

حوكمی گوێگرتن لە گۆرانی و مۆسیقا چییە، زۆر كەس دەڵێن مەسەلەیەكی خیلافییە؟ - ماڵپەڕى دکتۆر عبداللطیف أحمد مصطفی
حوكمی گوێگرتن لە گۆرانی و مۆسیقا چییە، زۆر كەس دەڵێن مەسەلەیەكی خیلافییە؟
دەقی پرسیار :

حوكمی گوێگرتن لە گۆرانی و مۆسیقا چییە، زۆر كەس دەڵێن مەسەلەیەكی خیلافییە؟


وەڵام :

گۆرانی و مۆسیقا خوای پەروەردگار لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرمووێت: {وَالَّذِينَ هُمْ عَنِ اللَّغْوِ مُعْرِضُونَ}، وە دەفەرمووێت: {وَإِذَا سَمِعُوا اللَّغْوَ أَعْرَضُوا عَنْهُ}، وە هەروەها خوای گەورە دەفەرموێت: {وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَشْتَرِي لَهْوَ الْحَدِيثِ لِيُضِلَّ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ}، لهو: واتە گۆرانی و مۆسیقا، ئەو ئایەتانە هەمووی گۆرانی و مۆسیقا دەگرێتەوە، ئەوجا {لَهْوَ الْحَدِيثِ} كە یەكێك لە هاوەڵان ڕەزای خوای لێبیت كاتێك كە گوێی لە مۆسیقا دەبوو پەنجەی دەخستە گوێی خۆی و دەیفەرموو ئەم گۆرانی و مۆسیقایە مەبەست پێی {لَهْوَ الْحَدِيثِ}ـە. ئەوجا فەرموودەكەی بوخاری ڕەحمەتی خوای لێبێت كە دەفەرمووێت پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم فەرمووی: لە كۆتایی ئوممەتی من قەومێك دێن «يستحلون الحر والحرير والخمر والمعازف»، معازف: ئامێر و ئالاتی مۆسیقایە، كەواتە گۆێگرتن لە گۆرانی و مۆسیقا دڵ دەمرێنێت وە نیفاق لە دڵدا دروست دەكات وە مرۆڤ لە خوای گەورە دوردەخاتەوە وە ئەو لەهوەیە كە قورئان باسی كردووە، بۆیە جائیز نییە، ئەو كەسانەی كە دەڵێن مەسەلەیەكی خیلافییە، ئەوە حیزبییەكان كردویانە بە خیلاف، بۆ ئەوەی كە خەڵك زیاتر ڕاكێشن بۆ لای خۆیان دەنا خۆی مەسەلەیەكی خیلافی نییە. والله أعلم.