سەرەکی    »     پرسیار و وەڵامەکان    »     هەمەجۆر     »    قورئان خوێندن بەبێ دەستنوێژ؟

قورئان خوێندن بەبێ دەستنوێژ؟ - ماڵپەڕى دکتۆر عبداللطیف أحمد مصطفی
قورئان خوێندن بەبێ دەستنوێژ؟
دەقی پرسیار :

قورئان خوێندن بەبێ دەستنوێژ؟


وەڵام :

پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم، دوو فەرموودەمان هەیە، یەكێك لەوانە: (كان النبي صلى الله عليه وسلم يذكر الله على كل أحيانه)، بەردەوام پێغەمبەر صلی الله علیەوسلم زیكری خوای دەكرد، هەموو شێوەیەكی، جا ئایا دەستنوێژی هەبا یان نەیبوا، زیكری خوای گەورەی دەكرد، دووەمیشیان، بەڵگەی دووەمیشمان ئەوەیە كە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم، یەكێك لە ئەنصاریەكان دەیگێڕێتەوە دەفەرمووێ: لەگەڵ پێغەمبەر بووم صلی الله علیە وسلم لە سەفەرێكدا، وە وتم: دەبێ سەیر بكەم بزانم پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم چۆن ئەو نوێژەی دەكات، دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم چۆن، عیبادەتی پێغەمبەر لە شەودا چۆنە؟، پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم خەوت، دوایی هەستایەوە، شەو كە هەڵسایەوە، سەری بەرزكردەوە بۆ ئاسمان و (وتلا أربع آيات من آخر سورة آل عمران) ئەو چوار ئایەتەی سورەتی آل عمرانی خوێندەوە، {إِنَّ فِي خَلْقِ السَّمَوَاتِ وَالأَرْضِ} الآیة، ئەوە ئایەتی قورئان بوو خوێندیشیەوە، چوار ئایەت، بەبێ ئەوەی دەستنوێژیشی هەبێ، ئەوجا پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم سیواكەكەی گرتە دەستی و سیواكی كرد، ئەوجا چوو دەستنوێژی گرت، ئەوجا (ثم توضأ وصلى)، واتە قورئانی خوێندۆتەوە بەبێ ئەوەی دەستنوێژیشی هەبێ، والله أعلم.