سەرەکی    »     پرسیار و وەڵامەکان    »     عەقیدە و مەنهەج     »    ئایا دروستە بە خوا بڵێی ڕوح؟ وەك دەبیستین دەوترێت خوایە گیان!! گیان واتە ڕوح لە ئەساسدا.

ئایا دروستە بە خوا بڵێی ڕوح؟ وەك دەبیستین دەوترێت خوایە گیان!! گیان واتە ڕوح لە ئەساسدا. - ماڵپەڕى دکتۆر عبداللطیف أحمد مصطفی
ئایا دروستە بە خوا بڵێی ڕوح؟ وەك دەبیستین دەوترێت خوایە گیان!! گیان واتە ڕوح لە ئەساسدا.
دەقی پرسیار :

ئایا دروستە بە خوا بڵێی ڕوح؟ وەك دەبیستین دەوترێت خوایە گیان!! گیان واتە ڕوح لە ئەساسدا، ئایا بوترێت خوای گیان ڕەواتر نیە لە خوایە گیان؟ لەكاتێكدا خوا -جل جلالە- خوای گیانە؟ جزاك الله خیرا.


وەڵام :

مەبەست لەوەیە كە خوای گەورە لە ڕوح شیرینترە، مەبەست لەوەیە، نەك تەشبیه كردنی خوا بە ڕوح، هەركەسێ ئەو قسەیە دەكات مەبەستی تەشبیهی خوا بێ‌ بە ڕوح ئەوە دروست نیە، بەڵام ئەوەی بزانین لە كوردەواریدا كە دەوترێ، مەبەست لەوەیە كە گرنگترین و خۆشەویستترین شتی ئینسان ڕوحەكەیەتی، كە بڵێ خوایەگیان، یەعنی خوای گەورەی لە ڕوحی خۆی خۆشتر دەوێ، وە گیانی خۆی فیدا دەكا لە ڕێی ئەودا، دەبێ مەبەستی ئەوە بێ‌ ئەگەر وا بێ ئەوە دروستە.