سەرەکی    »     پرسیار و وەڵامەکان    »     هەمەجۆر     »    ئایا ده‌بێت كه‌سێك نه‌یه‌وێت ژن بهێنێت بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت؟

ئایا ده‌بێت كه‌سێك نه‌یه‌وێت ژن بهێنێت بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت؟ - ماڵپەڕى دکتۆر عبداللطیف أحمد مصطفی
ئایا ده‌بێت كه‌سێك نه‌یه‌وێت ژن بهێنێت بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت؟
دەقی پرسیار :

ئایا ده‌بێت كه‌سێك نه‌یه‌وێت ژن بهێنێت بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت؟


وەڵام :

پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم نه‌هى كردووه‌ له‌ (التبتل)، نه‌هى كردووه‌ له‌وه‌ى كه‌ مرۆڤ ژن نه‌هێنێت، یان ئافره‌ت شوو نه‌كات، شتێك له‌ خۆى حه‌رام بكات كه‌ خواى گه‌وره‌ حه‌ڵاڵى كردووه‌، ته‌نها مه‌گه‌ر هۆكارێكى شه‌رعى ڕێگرى لێبكات. پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رمانى كردووه‌ به‌ زه‌واج كردن: «تزوجوا الودود الولود»، كه‌واته‌ باشتر وایه‌ مرۆڤ هه‌وڵبدات كه‌ هه‌ركاتێك بۆى گونجا ژن بهێنێت، چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تى: «فإني مكاثر بكم الأمم»، هه‌روه‌ها ژن هێنان نیوه‌ى ئیمانت بۆ ته‌واو ده‌كات، له‌ تێڕوانینى حه‌رام و خراپه‌ ده‌تگێڕێته‌وه، به‌ڵكو نه‌وه ‌و منداڵى صاڵحت هه‌بێت كه‌ پێى به‌خته‌وه‌رى دنیا و قیامه‌ت بیت، كه‌واته‌ پێویست ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مرۆڤ تا له‌ توانایدا هه‌بوو بیهێنێت، هه‌ندێك جار موسته‌حه‌ببه‌ وه‌ هه‌ندێك جار واجبه‌ وه‌ هه‌ندێك جار ته‌نها موباحه‌، هه‌ندێك جاریش ژن هێنان ده‌بێته‌ حه‌رام یان ده‌بێته‌ مه‌كروهـ كه‌ بزانێت مافى ژنه‌كه‌ى نادات، حه‌قى جێبه‌جێ ناكات، بێگومان ئه‌و كاته‌ تاوانبار ده‌بێت له‌وه‌ى كه‌ بچێت كچى خه‌ڵكى بهێنێت و دواییش حه‌قى نه‌دات.