سەرەکی    »     پرسیار و وەڵامەکان    »     عەقیدە و مەنهەج     »    ئایا وتنى (فڵانه ‌كه‌س موسڵمانه‌ به‌ناو) یان وتنى (موسڵمانى به‌ناو)، ته‌كفیر كردنه‌ بۆ ئه‌و كه‌سه‌؟

ئایا وتنى (فڵانه ‌كه‌س موسڵمانه‌ به‌ناو) یان وتنى (موسڵمانى به‌ناو)، ته‌كفیر كردنه‌ بۆ ئه‌و كه‌سه‌؟ - ماڵپەڕى دکتۆر عبداللطیف أحمد مصطفی
ئایا وتنى (فڵانه ‌كه‌س موسڵمانه‌ به‌ناو) یان وتنى (موسڵمانى به‌ناو)، ته‌كفیر كردنه‌ بۆ ئه‌و كه‌سه‌؟
دەقی پرسیار :

ئایا وتنى (فڵانه ‌كه‌س موسڵمانه‌ به‌ناو) یان وتنى (موسڵمانى به‌ناو)، ته‌كفیر كردنه‌ بۆ ئه‌و كه‌سه‌؟


وەڵام :

ته‌كفیر كردن نيیه‌، به‌ڵام سه‌رده‌كێشێت بۆ ته‌كفیر. به‌م وته‌یه‌ ناتوانین بڵێین ئه‌وه‌ فڵانه ‌كه‌سى كافر كرد، به‌ڵام وته‌یه‌كى باش نيیه‌ به‌رامبه‌ر موسڵمان به‌كاربهێنرێت، چونكه‌ ئێمه‌ (ظاهر)مان له‌سه‌ره‌، كه‌ بینیمان كه‌سێك نوێژ ده‌كات وه‌ شایه‌تمان دێنێت ئه‌وا پێویسته‌ بڵێین موسڵمانه‌ وه‌ پێویست ناكات بڵێین هه‌ر به‌ناو موسڵمانه‌، چونكه‌ خوا ده‌زانێت، له‌وانه‌یه‌ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌شى موسڵمان بێت وه‌ له‌ دڵیشدا خواى گه‌وره‌ى خۆشبوێت و ئیخلاصى هه‌بێت بۆ خواى گه‌وره‌، ئێمه‌ ئاگامان له‌ ناو دڵى نيیه‌ تاوه‌كو بڵێین هه‌ر به‌ناو موسڵمانه‌، به‌ڵكو پێویسته‌ بڵێین موسڵمانه‌ به‌ڵام ئیمانه‌كه‌ى لاوازه‌ یاخود دینه‌كه‌ى لاوازه‌، بۆت هه‌یه‌ وا بڵێیت، یان بۆت هه‌یه‌ بڵێیت فڵانه‌ كه‌س فاسقه‌ و له‌ فه‌رمانى خوا ده‌رچووه‌. كه‌واته‌ به‌كارهێنانى ئه‌م وشه‌یه‌ باش نيیه،‌ هه‌روه‌كو وتمان سه‌رده‌كێشێت بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ به‌ موسڵمان دانه‌نرێت واته‌ كافر بكرێت، به‌ كافر كردنى موسڵمانانیش كارێكى ترسناكه‌ چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تى: «من قال لأخيه يا كافر فقد باء بها أحدهما»، أو «من رمى أحد بكفرٍ فإن كان كما قال وإلا حارت عليه» هه‌ركه‌سێك تۆمه‌تى كوفر بداته‌ پاڵ كه‌سێك كه‌ وا نه‌بێت بۆى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.