سەرەکی    »     پرسیار و وەڵامەکان    »     دەستنوێژ و نوێژ     »    ئایا لەپاش میز كردن دەرچوونی چەند دڵۆپێك میز دەستنوێژ دەشكێنێت ئەگەر بە بەردەوامی بێت؟

ئایا لەپاش میز كردن دەرچوونی چەند دڵۆپێك میز دەستنوێژ دەشكێنێت ئەگەر بە بەردەوامی بێت؟ - ماڵپەڕى دکتۆر عبداللطیف أحمد مصطفی
ئایا لەپاش میز كردن دەرچوونی چەند دڵۆپێك میز دەستنوێژ دەشكێنێت ئەگەر بە بەردەوامی بێت؟
دەقی پرسیار :

ئایا لەپاش میز كردن دەرچوونی چەند دڵۆپێك میز دەستنوێژ دەشكێنێت ئەگەر بە بەردەوامی بێت؟


وەڵام :

ئەگەر بەردەوام بێت ئەوە (سلس البول)ـە یان (دائم الحدث) یان (مستحاظة)یە، هەر سێ حاڵەتەكە حوكمیان یەكە، پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- ئەمری بەو جۆرە كەسانە كردووە كە شتێك بە خۆیان هەڵبگرن، وەكو شۆرتێك یان كلێنسێك كە هەموو كاتێك فڕێی بدات، پێش نوێژەكان دایبنات، وە پێش نوێژ دەستنوێژ بگرێت بۆ نوێژەكان، ئەوە واجبە ئەو كەسانە بۆ هەموو نوێژێك دەستنوێژ بگرن، جا كە دەستنوێژی گرت بۆ نوێژەكە، دوایی ئەگەر دڵۆپە میزێكیشی بێت یان ئافرەتێك كە (خوێن دانانی هەیە) ئەوە دەستنوێژ بەوە ناشكێت، واتە بەو مانایەی كە نوێژەكەی دروست و ڕاستە.