سەرەکی    »     پرسیار و وەڵامەکان    »     عەقیدە و مەنهەج     »    دروسته‌ سه‌له‌فی بیت و حیزبیش بیت له‌ هه‌مان كاتدا؟

دروسته‌ سه‌له‌فی بیت و حیزبیش بیت له‌ هه‌مان كاتدا؟ - ماڵپەڕى دکتۆر عبداللطیف أحمد مصطفی
دروسته‌ سه‌له‌فی بیت و حیزبیش بیت له‌ هه‌مان كاتدا؟
دەقی پرسیار :

دروسته‌ سه‌له‌فی بیت و حیزبیش بیت له‌ هه‌مان كاتدا؟


وەڵام :

بێگومان نه‌خێر، چونكه‌ خواى گه‌وره‌ فه‌رمویه‌تی: {وَأَنَّ هَذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيمًا فَاتَّبِعُوهُ وَلَا تَتَّبِعُوا السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَنْ سَبِيلِهِ ذَلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ} [الأنعام: ١٥٣] واته‌ شوێن ڕێچكه‌كان مه‌كه‌ون ئه‌گینا لاتان ده‌ده‌ن له ‌ڕێگا ڕاسته‌كه‌ى خوا، كه‌واته‌ مرۆڤ یان له‌سه‌ر ڕێبازى ڕاسته‌ كه‌ سه‌له‌فییه‌ته‌ وه‌ یان له‌سه‌ر یه‌كێ له ‌ڕێچكه‌ لادراوه‌كانه‌، وه‌ ناكرێت له‌سه‌ر هه‌ردووكیان بێت، كه‌وابوو له‌ سه‌له‌فییه‌تدا، حیزب حیزبێنه‌ له‌ دیندا نییه‌، جگه‌ له‌ یه‌ك حیزبی گه‌وره‌ كه‌ گشت موسوڵمانانى گرتۆته‌وه‌، كه‌ ته‌نها ئه‌ویش حیزبى خوایه‌ و پێشه‌وایه‌كه‌شى محمده‌ صلى الله علیه‌ وسلم، هه‌روه‌ك خواى گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تى: {إِنَّ هَذِهِ أُمَّتُكُمْ أُمَّةً وَاحِدَةً وَأَنَا رَبُّكُمْ فَاعْبُدُونِ} [الأنبياء: ٩٢]، واته‌: ئوممه‌تى ئێوه‌ ته‌نها یه‌ك ئوممه‌ته‌ نه‌ك فره‌ حیزب، وه‌ هه‌روه‌ها له‌ ئیسلامدا ته‌نها یه‌ك ڕێگاى ڕاست (صراط المستقيم) هه‌یه‌، وه‌ یه‌ك (سبيل المؤمنين) هه‌یه‌ وه‌ یه‌ك حیزب هه‌یه،‌ {أُولَئِكَ حِزْبُ اللَّهِ أَلَا إِنَّ حِزْبَ اللَّهِ هُمُ الْمُفْلِحُونَ} [المجادلة: ٢٢]، وه‌ جگه‌ له‌مه‌ هه‌مووى ڕێچكه‌ى لادراون و به‌ ڕێگاى ڕاست دانانرێن.