سەرەکی    »     پرسیار و وەڵامەکان    »     دەستنوێژ و نوێژ     »    ئەگەر مزگەوتێك قەبری تێدابێت نوێژكردن تێیدا دروستە؟

ئەگەر مزگەوتێك قەبری تێدابێت نوێژكردن تێیدا دروستە؟ - ماڵپەڕى دکتۆر عبداللطیف أحمد مصطفی
ئەگەر مزگەوتێك قەبری تێدابێت نوێژكردن تێیدا دروستە؟
دەقی پرسیار :

ئەگەر مزگەوتێك قەبری تێدابێت نوێژكردن تێیدا دروستە؟


وەڵام :

ئەگەر قەبرەكە هەبووبێت و مزگەوتەكە لە سەر قەبرەكە دروستكرابێت ئەوە نابێت نوێژی تێدا بكرێت وە پێویستە ئەو مزگەوتەش تێكبدرێت، چونكە بنچینەكە قەبرەكەیە، پێغەمبەری خوا -صلی الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «لعن الله اليهود والنصارى اتخذوا قبور أنبيائهم وصالحيهم مساجد» لەعنەتی خوا لە جولەكە و گاور بێت چونكە قەبری پێغەمبەران -علیهم الصلاة والسلام- و پیاوچاكانیان دەكردە مزگەوت، كەواتە بنچینەی دروستكردنی مزگەوتەكە لەسەر ئەو قەبرە كارێكی بێ‌ شەرعییە وە نابێت ئەو بێ‌ شەرعییە بمێنێت، نابێت نوێژی تێدا بكرێت بەڵكو دەبێت تێكبدرێت، بەڵام كە مزگەوتەكە هەبووە و دوایی كەسێكی تێدا نێژراوە ئەوە دەبێت تەماشا بكەین، ئەگەر قەبرەكە لە بەردەمی شوێنی نوێژی مزگەوتەكە بێت ئەوە دیسان نابێت نوێژی تێدا بكرێت، چونكە پێغەمبەری خوا -صلی الله علیه وسلم- (نهى عن الصلاة إلى القبور) نەهی كردووە نوێژ ڕووەو قەبر بكرێت، كەواتە ئەو مزگەوتە بووە بە قەبرستان و قەبری تێدایە، بەڵام ئەگەر هاتوو قەبرەكە لە دەرەوەی شوێنی نوێژ كردنەكە بوو (لە دەرەوەی مزگەوتەكە بوو) وە دیوار هەبوو لەنێوان مزگەت و قەبرەكە، ئەوەیان حوكمەكەی ئەهوەنترە، وە باشتر وایە موسڵمان لەو مزگەوتە هەر نوێژ نەكات ئەگەر مزگەوتی تری دەستكەوێت بۆئەوەی بۆ موسڵمانان ڕوونبێتەوە كە ئەوە كارێكی خراپە كراوە وە نابێت قەبر لەناو مزگەوتدا لێ‌ بدرێت، بەڵام ئەگەر دەستی نەكەوت ئەوە نابێت جەماعەتی خۆی بچوێنێت و نوێژەكەی تێدا بكات دروستە إن شا‌ء الله.