سەرەکی    »     پرسیار و وەڵامەکان    »     دەستنوێژ و نوێژ     »    ئایا ئەو دوو ڕكات نوێژەی ڕۆژی جومعە كە دەكرێت لەپێش وتاردا دروستە یان نا؟

ئایا ئەو دوو ڕكات نوێژەی ڕۆژی جومعە كە دەكرێت لەپێش وتاردا دروستە یان نا؟ - ماڵپەڕى دکتۆر عبداللطیف أحمد مصطفی
ئایا ئەو دوو ڕكات نوێژەی ڕۆژی جومعە كە دەكرێت لەپێش وتاردا دروستە یان نا؟
دەقی پرسیار :

ئایا ئەو دوو ڕكات نوێژەی ڕۆژی جومعە كە دەكرێت لەپێش وتاردا دروستە یان نا؟ بە بەڵگە بۆمان ڕوونبكەرەوە.


وەڵام :

ئەو دوو ڕكاتەی كە پێی دەوترێت (سنة الجمعة) ئەوە حەقی خۆیەتی كە ناوەكەی بگۆڕین و بیكەینە (بدعة الجمعة)، چونكە هیچ بەڵگەیەكی لەسەر نییە، عیبادەتێكی بێ بەڵگەیە وە عیبادەتیش كە كرا پێویستی بەوە هەیە كە بەڵگەی لەسەر بێت، كەواتە ئەو كەسەی كە دەیكات پێویستە بەڵگەی هەبێت نەك ئێمە بەڵگەمان هەبێت كە بڵێین بیدعەیە، وە هەر نوێژێكی تر و هەر ڕۆژوویەكی تر و هەر عیبادەتێكی تر كە بەڵگەی هەبوو ئەوا تەواوە، كەواتە بنچینە (ئەصڵ) لە عیبادەتدا تەحریمە، جا ئەو كەسانەی كە دەیكەن هیچ بەڵگەیان بەدەستەوە نییە لەسەر كردنی، تەنها ئەوە نەبێت كە قیاسی دەكەن بۆ سەر نوێژی نیوەڕۆ (بۆ نمونە) دەڵێن چۆن نوێژی نیوەڕۆ چوار ڕكاتی لەپێشە بەهەمان شێوەش پێش جومعە دەیكەن، ئەوەش هەڵەیە چونكە نوێژی جومعە وەكو نوێژی نیوەڕۆ نییە لەلایەك، وە لەلایەكی تریشەوە بەڵگە بە فەرمودەكەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دێننەوە كە فەرمویەتی: «بین كل أذانین صلاة» لەنێوان هەر دوو بانگێكدا نوێژێك هەیە، ئەمەش بەڵگەیەكە بۆ ئەو شوێنە ناشێت، چونكە «بین كل أذانین» لەنێوان بانگ و قامەت دەگرێتەوە وە «كل أذانین» لە فەرمودەكە مەبەست پێی بانگ و قامەتە، جا ئایا لەنێوان بانگی دووەم و قامەت ئەم نوێژە دەكرێت یان لەپێش ئەو بانگەدا دەیكەن، بێگومان لەدوای بانگی یەكەم دەیكەن، وە ئەمەش بەر فەرمودەكە ناكەوێت. بەڵگەیەكی تریشمان ئەوەیە كە پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم نەیكردووە، لە سەردەمی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم یەك بانگ هەبوو نەك دوو بانگ (ئەو دوو بانگییە لە سەردەمی عثمان -ڕەزای خوای لێبێت- زیادكرا)، وە كە پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دەهاتە سەر مینبەر سەلامی دەكرد و وەڵام دەدرایەوە و بانگ دەدرا، یەكسەر پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- هەڵدەستا وتاری دەستپێدەكرد، خۆ جارێكی تر لەسەر مینبەر نەدەهاتە خوارەوە و بڵێت (صلوا سنة الجمعة)، وە موسڵمانانیش پێویستە لەسەریان كە گوێ بگرن نەك هەستن نوێژ بكەن، كەواتە ئەصڵ و ئەساسی نییە لە شەرعدا و موسڵمان دەبێت خۆی لێ بەدووربگرێت. بەڵگەی تریش زۆرە بەڵام ئەوەندە بەسە.