سەرەکی    »     پرسیار و وەڵامەکان    »     دەستنوێژ و نوێژ     »    شێوازی ڕاستێتی و دروستێتی غوسڵ دەركردن؟

شێوازی ڕاستێتی و دروستێتی غوسڵ دەركردن؟ - ماڵپەڕى دکتۆر عبداللطیف أحمد مصطفی
شێوازی ڕاستێتی و دروستێتی غوسڵ دەركردن؟
دەقی پرسیار :

شێوازی ڕاستێتی و دروستێتی غوسڵ دەركردن كە زۆر لە موسڵمانان تا ئێستا زانیاریان نیە دەربارەی؟


وەڵام :

شێوازی سوننەتی ئەوەیە كە: ئینسان غوسڵ دەركا، سەرەتا ئەگەر وای پێویست كرد مەسەلەن تارات بگرێ،‌ تارات بگرێت، دوایی هەردوو لەپە دەستەكانی بشواتەوە، ئەوجار دەستنوێژ بگرێت، ئەوە سێیەم شت، كەواتە یەكەم: تارات، ئەگەر پێویستی كرد، دووەمیان: هەردوو دەستەكانی بشواتەوە دوای تارات كردن، ئەوجا دەستنوێژ بگرێت چۆن دەستنوێژی ئاسایی دەگیرێت ئاوا دەستنوێژێك بگرێت، ئەوجارە ئاو بەسەریدا كات و سەری خۆی تەڕكات، ئەوجا هەموو لاشەی، ئاو بە لای ڕاستیدا بكات و ئینجا بە لای چەپیدا بكات، یەك جار ئاو بەسەر سەری خۆی و بە قاچەكانیدا تا خوارەوە، ئەوە كۆتایی پێ دێت و كافیە و بەسە إن شاء الله.