سەرەکی    »     پرسیار و وەڵامەکان    »     عەقیدە و مەنهەج     »    ئایا ڕاستە هەموو سەلەفییەكانی كوردستان ئیستخباراتی (پارتی)ین؟

ئایا ڕاستە هەموو سەلەفییەكانی كوردستان ئیستخباراتی (پارتی)ین؟ - ماڵپەڕى دکتۆر عبداللطیف أحمد مصطفی
ئایا ڕاستە هەموو سەلەفییەكانی كوردستان ئیستخباراتی (پارتی)ین؟
دەقی پرسیار :

السلام علیكم ورحمة الله وبركاته. مامۆستا لەو پرسیارەم هیچ مەبەستێكم نییە، بەڵام زۆر گوێم لێدەبێت بۆیە هیوادارم وەڵامم بدەیتەوە. ئایا ڕاستە هەموو سەلەفییەكانی كوردستان ئیستخباراتی (پارتی)ین؟ ئایا ڕاستە‌ ئەو سەلەفییانەی كوردستان دژی ئیسلامییەكانن و دۆستی عەلمانییەكانن؟


وەڵام :

پەنا بە خوای پەروەردگار، یەك سەلەفی ناناسم كە ئیستخباراتی هیچ كەسێك بێت وە پەنا بە خوای پەروەردگار كە مرۆڤ بەو كارە هەستێت و ئیستخباراتی بكات، نەك بڵێم ئیستخبارات لە بنچینەدا كارێكی خراپە بەڵكو ئەگەر دەوڵەتێك وابێت كە بەڕاستی دژی تیرۆرستی و خراپەكاری و ئاژاواەگێڕی و بەدڕەوشتی و فیتنە بێت وە خەڵكانێكیش كەسانی خراپ دەبینن بچن هەواڵیان لێ بدەن لای دەوڵەت بۆئەوەی خراپەكاری و فەسادی بڵاونەكەنەوە ئەوە كارێكی چاكە، بەڵام كە ئەمڕۆ وەكو (مصطلح)ێك جاسوسی و ئیستخباراتی بەكاردێت ئەوە من هیچ سەلەفییەك ناناسم ئەوە ئیشی بێت و بۆ كەسیشی بكات بەڵكو ئەوە دیسان بریتییە لەو پڕوپاگەندە و درۆیانەی كە بۆ سەلەفییەكان دەكرێت بۆئەوەی خەڵكیان لێ دوربخرێنەوە و دەعوەكەیان ناشرین بكرێت.