سەرەکی    »     پرسیار و وەڵامەکان    »     دەستنوێژ و نوێژ     »    (قصر وجمع) بۆ خوێندكاری زانكۆ هەیە (ئەوانەی كە لە داخیلین)؟

(قصر وجمع) بۆ خوێندكاری زانكۆ هەیە (ئەوانەی كە لە داخیلین)؟ - ماڵپەڕى دکتۆر عبداللطیف أحمد مصطفی
(قصر وجمع) بۆ خوێندكاری زانكۆ هەیە (ئەوانەی كە لە داخیلین)؟
دەقی پرسیار :

السلام علیكم. خوا جەزاتان بداتەوە بۆ وەڵامی ئەم پرسیارانە.
(قصر وجمع) چۆنە؟ كێ (قصر وجمع) دەكات؟ چ كاتێك دەكرێت؟ فەزڵ و حیكمەت چییە لە كردنی؟ (قصر وجمع) بۆ خوێندكاری زانكۆ هەیە (ئەوانەی كە لە داخیلین)؟


وەڵام :

(قصر) واتە كورتكردنەوەی نوێژە چوار ڕكاتییەكان بۆ دوو ڕكات وە (جمع)یش ئەوەیە كە دوو نوێژ دوو نوێژ بەیەكەوە كۆیان بكەیتەوە، بۆ نمونە نیوەڕۆ و عەصر بەیەكەوە بكەیت جا یان لەكاتی نیوەڕۆ یان لەكاتی عەصر وە مەغریب و عیشا یان لەكاتی مەغریب یان لەكاتی عیشا. حیكمەتیش لە (قصر وجمع) بریتییە لە ئاسانكاری لەسەر خەڵك، كاتێك كە موسڵمانێك لە سەفەرە و مەشغوڵ و ماندووە ئەوا خوای پەروەردگار ئەو ئاسانكارییەی بۆ داناوە، وە كە ناتوانێت نیوەڕۆ لەكاتی خۆی بكات با لەكاتی عەصردا بیكات یان عەصرەكەی بهێنێت لەگەڵ نیوەڕۆ بیكات. ئەو خوێندكارەی كە دەچێتە زانكۆ ئەوە چوار ساڵ بڕیاردراوە كە تۆ ماڵێكت لەو شوێنەیە، ئەو كەسەی كە لە شارێكەوە دەچێت بۆ شارێكی تر بۆ زانكۆ، لەوێ جێگای خۆت هەیە و تایبەتە و ڕێك و پێكە وە شوێنی حەوانەوەی خۆت هەیە، كەواتە لەوێ وەكو شوێنی تایبەتی خۆتی لێدێت (إقامة)، ئەوە مرۆڤ نابێت لەوێ (قصر وجمع) بكات بەڵكو ئەگەر گوێی لە بانگی مزگەوت بوو دەبێت بچێت بۆ جەماعەت و چوار ڕكاتیش بكات.