سەرەکی    »     پرسیار و وەڵامەکان    »     عەقیدە و مەنهەج     »    ئەگەر كەسێك حیزبی بێت ئێوە دەڵێن گوێی لێ مەگرن ...، خوای گەورە باسی خراپەی عارەق دەكات و باسی چاكەكەشی دەكات؟

ئەگەر كەسێك حیزبی بێت ئێوە دەڵێن گوێی لێ مەگرن ...، خوای گەورە باسی خراپەی عارەق دەكات و باسی چاكەكەشی دەكات؟ - ماڵپەڕى دکتۆر عبداللطیف أحمد مصطفی
ئەگەر كەسێك حیزبی بێت ئێوە دەڵێن گوێی لێ مەگرن ...، خوای گەورە باسی خراپەی عارەق دەكات و باسی چاكەكەشی دەكات؟
دەقی پرسیار :

ئەگەر كەسێك حیزبی بێت ئێوە دەڵێن گوێی لێ مەگرن ئەگەر باسی چاكەشی كرد، ئەی ئەم ئایەتە چۆن لێكدەدەنەوە: {يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ قُلْ فِيهِمَا إِثْمٌ كَبِيرٌ وَمَنَافِعُ لِلنَّاسِ} ئەوەتا خوای گەورە باسی خراپەی عارەق دەكات و باسی چاكەكەشی دەكات؟


وەڵام :

ئایەتەكە تەواوبكە و ئەوجا ئایەتەكانی تریش ببینە كە باسی (خواردنەوەی سەرخۆشكەر و قومار) دەكات، خوای گەورە دەفەرموێت: {يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ قُلْ فِيهِمَا إِثْمٌ كَبِيرٌ وَمَنَافِعُ لِلنَّاسِ وَإِثْمُهُمَا أَكْبَرُ مِنْ نَفْعِهِمَا وَيَسْأَلُونَكَ مَاذَا يُنْفِقُونَ قُلِ الْعَفْوَ كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمُ الْآَيَاتِ لَعَلَّكُمْ تَتَفَكَّرُونَ} واتە زیانێكی گەورە و قازانجیشی تێدایە، بەڵام كە هەردووكیانی باسكرد حوكمەكەی بەوەدا كە مرۆڤ وازی لێ بهێنێت، {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا إِنَّمَا الْخَمْرُ وَالْمَيْسِرُ وَالْأَنْصَابُ وَالْأَزْلَامُ رِجْسٌ مِنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ فَاجْتَنِبُوهُ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ}، نەیفەرمووە كەواتە چاكەی تێدایە قەیدی ناكات بڕۆن بیخۆنەوە جار جار یان چاكەكەی بەدەست بهێنن و خراپەكەی لێگەڕێن، فەرمانی كردووە كە خۆمانی لێ بەدووربگرین بەیەكجاری هەرچەندە چاكەشی تێدایە، كەواتە ئەو بەڵگەیەی كە تۆ هێناوتە بەڵگەیە لەسەر خۆت، بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە خراپەی تێدایە، ئایا دەبێت ئێمە بڵێین دەچین سودەكەی عارەق دەخۆینەوە؟ لەگەڵ ئەوەشدا كە سودی تێدایە دروست نییە عارەق بخۆینەوە و قومار بكەین.