سەرەکی    »     پرسیار و وەڵامەکان    »     هەمەجۆر     »    حوكمی ئیسلام بەرامبەر بە (گەورە بە بچووك) چۆنە، وە ئایا منداڵەكە مارەیی دێت كە مەلاشی نەدیتبێت؟

حوكمی ئیسلام بەرامبەر بە (گەورە بە بچووك) چۆنە، وە ئایا منداڵەكە مارەیی دێت كە مەلاشی نەدیتبێت؟ - ماڵپەڕى دکتۆر عبداللطیف أحمد مصطفی
حوكمی ئیسلام بەرامبەر بە (گەورە بە بچووك) چۆنە، وە ئایا منداڵەكە مارەیی دێت كە مەلاشی نەدیتبێت؟
دەقی پرسیار :

حوكمی ئیسلام بەرامبەر بە (گەورە بە بچووك) چۆنە، وە ئایا منداڵەكە مارەیی دێت كە مەلاشی نەدیتبێت، تەنها باوكەكە وتویەتی كە گەورە بوو بۆ ئەو كوڕەیە، بۆ كەسی تر نابێت، دەڵێن دەبێت تەڵاق بدرێت دواتر مارە بكرێتەوە؟


وەڵام :

گەورە بە بچوك، هەر گەورە بە گەورەش دروست نییە نەك گەورە بە بچوك، ژن بە ژن لە ئیسلامدا دروست نییە، (نهی رسول الله -صلی الله علیه وسلم- عن الشغار)، شغار: واتە ژن بە ژن، دروست نییە بەتایبەتیش ئەگەر لە یەك ببەسترێن واتە بە مەرج دابنرێن، تۆ خوشكی خۆتم بەرێ من خۆشكی خۆمت دەدەمێ، تۆ كچی خۆتم بەرێ من كچی خۆمت دەدەمێ، ئەوە (شغار)ـە، یان لەوەش خراپتر مارەییان نەبێت، یان هەركەسە مارەیی بۆ كچی خۆی دەكات، یان بۆ خوشكی خۆی دەكات، یان مارەییەكان وەكو یەك دادەنرێن، وەكو ابن عمر -ڕەزای خوای لێ بێت- فەرمووی: (ولیس بینهما صداق)، صداق ئەوەیە كە مارەیی نەبێت لە نێوانیان، ئەوە حەرامە و نەهی لێكراوە، كە نەهی لێ كرابێت ئەوە ئەو عەقدە دانامەزرێت، گەورە بە گەورە دروست نییە، وە گەورە بە بچوكیش دروست نییە.