سەرەکی    »     پرسیار و وەڵامەکان    »     عەقیدە و مەنهەج     »    بە بۆچوونی تۆ ئاینی ئیسلام لە قۆناغی ئێستایدا پێوستی بە چاكسازی هەیە؟

بە بۆچوونی تۆ ئاینی ئیسلام لە قۆناغی ئێستایدا پێوستی بە چاكسازی هەیە؟ - ماڵپەڕى دکتۆر عبداللطیف أحمد مصطفی
بە بۆچوونی تۆ ئاینی ئیسلام لە قۆناغی ئێستایدا پێوستی بە چاكسازی هەیە؟
دەقی پرسیار :

بە بۆچوونی تۆ ئاینی ئیسلام لە قۆناغی ئێستایدا پێوستی بە چاكسازی هەیە؟


وەڵام :

الحمد لله والصلاة والسلام علی رسول الله.
ئیسلام بریتی نییە لە كۆمەڵێك قانوون و یاسا كە مرۆڤەكانی سەردەمێك یان هی شوێنێك دانیشتبن و دروستیان كردبێت، ئەگەر بێتو ئیسلام بریتی بێت لە بەرنامەی حیزبێك یان كۆمەڵێك كەس، ئەوە هەرچەندە ئاستی ڕۆشنبیری ئەو كەسانەش بەرز بێت دوای ئەوان كەسانێكی لەوان تێگەیشتوتر دەستكاری دەكەن، یاخود ئەو قانوونەی بۆ شۆێنێك دانراوە پێوستی بە دەستكاری دەبێت لە شوێنێكی تر، بەڵام ئەو ئیسلامە هی خوایە كە كات و شوێن و زەوی و ئاسمان و شەو و ڕۆژی داناوە، خوای گەورە دەفەرمووێت: {أَلَا يَعْلَمُ مَنْ خَلَقَ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ} پەروەردگارێك ئەو دینەی ناردووە كە دەزانێت مرۆڤەكانی پێوستیان بە چی هەیە. بۆیە ئەو ئاینە تا كۆتایی زەمانە پێویستی بە دەستكاری كردن نییە، بەڵام (الفتوی تتغیر زمانا ومكانا)، بەڵام هەندێ‌ فەتوای شەرعی بەگوێرەی شوێن و كات دەگۆڕێت، وەكو قەدەغەكردنی فرۆشتنی جاریە كە خەلیفە عمر ڕەزای خوای لێ بێت قەدەغەی كرد، كەواتە لە هەر زروفێكدا بەگوێرەی بەرژەوەندی و قازانج لە چی دایە و ژیان لە چی دایە، دەتوانرێت گۆڕانكاری لەو فەتوایانەدا بكرێت، واتە ئاینی ئیسلام مەجالی بۆ چەند شتێك هێشتووەتەوە گۆڕانكاری تێدا بكرێت، بەڵام ئەوەی حەرامە حەڵاڵ نابێت، تا ڕۆژی قیامەت دەستكاری ناكرێت، زینا حەرامە و حەڵاڵ نابێت، بە پێچەوانەوە نوێژ فەرزە و لانابرێت.